لەسەر رێگای دارەتوو - بنەسڵاوە

دنیادیدەیەک لەکاتی گەڕانەوە لە مزگەوت کیایەک لێیدا و گیانی لەدەستدا

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر رێگای دارەتوو – بنەسڵاوە و بە دیاریکراوی لە نزیک ناوچەی پیشەسازی دارەتوو، کیایەکی بارهەڵگر لە هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دا و گیانی لەدەستدا.

مەهدی جەلیل، کاسبکار لە ناوچەی پیشەسازی دارەتوو بە 964ـی وت، “رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمرۆ یەکشەممە 14.9.2025 روویدا، ئەو پیاوە رۆنی سەیارەکەی لای من دەگۆڕێت، نیوەڕۆ سەیارەکەی جێهێشت و چوو بۆ مزگەوت، بەڵام لەکاتی هاتنەوە کیایەک لێیدا و بە سەختی برینداربوو”.

وتیشی، بە برینداری گەیاندوویانەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا، سەرەڕای هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەکە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

مەهدی جەلیل وتیشی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی سەروو 80 ساڵ دەبێت، تەرمەکەشی دەگوازنەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و دوای وەرگرتنی رێکارە یاساییەکان رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو رووداوی هاتوچۆ جوڵەیان لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر پ...

دوو رووداوی هاتوچۆ جوڵەیان لە شەقامی 120 مەتریی هەولێر پەكخست

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێم...

سێ کەس بە رووداوی هاتوچۆ مردن؛ ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانین