باس لە میدیای مۆدێرن كرا

هیوا عوسمان و سەرمەد تائی لە POINT IRAQ بەشداربوون

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دووەمین رۆژی شەشەمین كۆنگرەی POINT IRAQ لە هەولێر، هەریەكە لە هیوا عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی 964 و سەرمەد تائی، سەرۆكی بەشی عەرەبی، وەك پانێلیست بەشداربوون و لە بارەی رەوشی میدیا لە عێراق و كوردستان و میدیای مۆدێرین قسەیان بۆ ئامادەبووان كرد.

كۆنفرانسی ئەمساڵی POINT IRAQ بە هاوكاری چەندین رێكخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، لەوانە تۆڕی Action C-Network لە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوروپا، سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی و دامەزراوەی NIRIJ بۆ رۆژنامەگەری بنکۆڵکاری

لە دووەم رۆژی كۆنگرەكەدا هەریەكە لە هیوا عوسمان بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی 964 و سەرمەد تائی، سەرۆكی بەشی عەرەبی وەك پانێلیست لە تەك چەند كەسایەتییەكی دیكە بەشداربوون و لە بارەی رەوشی میدیا و ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنووسی، هەروها لە بارەی میدیای مۆدێرن و بەرەوپێشبردنی دیموكراسی لە رێگەی میدیاوە قسەیان بۆ بەشداربووان كرد.

لە كۆنگرەكەدا زیاتر لە 40 میوان لە سەرانسەری جیهان بەشدار دەبن و بەشداری هەشت پانێلی گفتوگۆ دەكەن، 12 نمایشیش هەیە كە چیرۆكی سەركەوتنی بەشداربووان  و ئەزموونەكانیان لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و میدیای نوێ و مۆدێرن بۆ بەرەوپێشبردنی دیموكراسی دەخەنەڕوو.

هەروەها باس لە پێداچوونەوە بە میكانیزمەكانی گونجاندنی كۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ ئەو ئاڵنگارییانە دەكەن، كە رووبەڕووی ئازادیی دامەزراندنی رێكخراوەكان و سنوورداركردنی مافە مەدەنی و سیاسییەكان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمەش هەروەك بەڕێوەبەرانی كۆنگرەكە ئاماژەیان پێداوە.

تۆڕی 964:

تۆڕی 964: "نابینە سەکۆیەک بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی"