میدیای ئەمریكا ئاشكرای كردووە

بە 12 فڕۆكە هێرش كرابووەسەر قەتەڕ

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

میدیاکانی ئەمریکا وردەکارییەکانی بەئامانجگرتنی دەوحەی پایتەختی قەتەریان لە لایەن ئیسرائیلەوە ئاشکرا کرد، باسی ئەوە دەكەن بە دوو جۆر فڕۆكە هێرشەكە ئەنجامدرا.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ئیسرائیل بە هەشت فڕۆکەی جەنگی ئێف 15 و چوار فڕۆکەی ئێف 35 قەتەری کردۆتە ئامانج، کە بەرەو دەریای سوور فڕیون و لەوێشەوە مووشەکەكانیان بە ئاسمانی سعودیەدا ئاراستەی قەتەڕ كردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، “ئیسرائیل چەند خولەکێک پێش هێرشەکە سوپای ئەمریکای ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام سەرەتا زانیاری وردیان لە بارەی ئامانجەکەوە پێنەداون”.

رۆژی 9.9.2025 ئیسرائیل لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ كۆبوونەوەی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی كردە ئامانج و وابڵاوكرایەوە كە ژمارەیەك سەركردەی حەماس كوژرابن، كە شاندی دانوستكار بوون، بەڵام بە گوێرەی ئەو راگەیاندراوەی بزووتنەوەكە دواتر بڵاویكردەوە، هێرشەكە ئامانجی خۆی نەپێكاوە، بەڵام پێنج كەسی فەڵەستینی و ئەندامی حەماس، لەگەڵ پۆلیسێكی قەتەڕی كوژران.

"هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە"