رەحمان غەریب:
“میدیای نوێ 964ـم بیر دەخاتەوە”
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
سەبارەت بە مافی بەدەستهێنانی زانیاری ئەمڕۆ کۆنفرانسێک لە هەولێر بەڕێوەچوو و رێکخەری سەنتەری میترۆش دەڵێت، مافی بەدەستهێنانی زانیاری لە هەرێم لە دۆخێکی خراپدایە چونکە هێشتا کەسانێک هەن وەک نهێنی مامەڵە لەگەڵ زانیاری دەکەن و پێیانوایە نابێت ببەخشرێت
پرسیار بۆ رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی و داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان بە 964ـی وت، ئێمە پڕۆژەیەکمان هەیە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، بەڵام ئەو لەڕووی تەنفیزییەوە نیمانە و جێبەجێ ناکرێت پڕۆژە یاساکە و بابەتەکەش کە دێتە سەر دەستگەیشتن بە زانیاری بۆ کەنالەکانی راگەیاندن تۆزی جیاکاری تێدایە.
وتیشی، هەر حکومەتێک بیەوێت دژایەتی گەندەڵی بکات، دەبێت زۆرترین زانیاری بە هاوڵاتی و رێکخراوەکان بدات و حکومەت بەبێ میدیا ناتوانێ شەڕی گەندەڵی بکات.
باسی لەوەشکرد، میدیا دەبێت چەکی هەبێت و چەکەکەی زانیارییە بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی گەندەڵێ ببێتەوە.
لە پرسی میدیای نوێشدا رەحمان غەریب وتی، کە باسی میدیای نوێ دەکرێت هەر لەخۆمەوە 964م دێتەبەرچاو.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر