بە کامێرا دۆزرایەوە

شۆفێرێکی توکتوک لە کەرخ دزی لە ژنێک دەکات

964+

ژێوار خدر

پۆلیسی بەغدا لە ناوچەی کەرخ لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە شۆفێرێکی توکتوکیان دەستگیر کردووە، کە تۆمەتبارە بە دزینی کەلوپەلی ژنێک، ژنەکە شۆفێرەکەی گرتبوو بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە بازاڕ.

پۆلیسی بەغدا رایگەیاند، تۆمەتبارەکە کاتێک ژنەکە لە توکتوکەکە دابەزیوە بۆ بازاڕکردن، کەلوپەلەکانی دزیوە، دوای بەدواداچوونێکی وردی کامێراکانی چاودێری توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکرێت.

دەشڵێت، تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا بەردەوامە.

کەسێک لە بەغدا 155 ملیۆن دیناری دزیوە و لە هەولێر دەستگی...

کەسێک لە بەغدا 155 ملیۆن دیناری دزیوە و لە هەولێر دەستگیر کرا