وانەى بیرکارى بووە بە مۆتەکە

دایکێک؛ بە کوڵ بۆ کوڕەکەى دەگرى

964+
وریا فەتاح

دایکى قوتابییەکى پۆلى 12ـى ئامادەیى بە کوڵى گریانەوە داوا لە وەزیرى پەروەردە دەکات کە نەرمى بنوێنێت و ئەو قوتابیانەى لەسەر یەک وانە ناتوانن پۆلى 12 تێپەڕێنن هاوکاریان بکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ژمارەیەک لە قوتابیانى پۆلى 12ـە و کەسوکارەکانیان، لەبەردەم پەروەردەى گشتى سلێمانى گردبوونەوە و داوا دەکەن ئەو قوتابیانەى لەسەر چەند نمرەیەکى کەم ناتوانن پۆلى 12 ببڕن، هاوکاریان بکرێت و پەڕینەوەیان بۆ بکەن.

پەروین سادق، دایکى یەکێک لەو قوتابیانەیە کە بۆ هەمان گرفت چووەتە بەردەم پەروەردەى سلێمانى، بەچاوى گریانەوە بۆ مایکى 964 قسەى کرد و وتى،”کوڕەکەم هەموو ساڵێک یەکەم بووە، بەڵام چوار ساڵە بەهۆى بیرکارییەوە ناتوانێت پۆلى 12 ببڕێت”.
وەک باسى دەکات، کوڕەکەى قوتابییەکى زیرەکە و بەباشیش دەخوێنێت، بەڵام نازانن بۆ ناتوانێت لە وانەى بیرى دەربچێت.

ئەو دیکە داوا لە وەزیرى پەروەردە دەکات، ئەو قوتابیانەى لەسەر چەند نمرەیەکى کەم و لەسەر یەک وانە ماونەتەوە، هاوکاریان بکرێت و دەربچێندرێم.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە ئان و ساتدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 رادەیەگە...

لە ئان و ساتدا ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12 رادەیەگەیەندرێت