964 چووه‌ته شوێنى رووداوه‌كه
په‌رستاره خۆبەخشه‌كه‌ى پشده‌ر به ماتۆڕسكیله‌كه‌ى ژیانی هاوڵاتییه‌كى لە مردن رزگار كرد
964+
محەمەد عەلی – پشده‌ر
له گوندێكی سنورى قه‌زاى پشده‌ر په‌رستارێكى خۆبه‌خش، به ماتۆڕسكیلێك فریاى كه‌سێك ده‌كه‌وێت كه زه‌رده‌واڵه‌یه‌كى زۆر پێوه‌ى داوه و له مردن رزگارى ده‌كات، رووداوه‌كه دوێنێ بوو، ئێستاش هاوڵاتیه‌كه ته‌ندروستى زۆرباشه.
رابەر ئیبڕاهیم محه‌مه‌د، 11 ساڵه به‌شی په‌رستارى ته‌واو كردووه و دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵام بڕیاریداوه وه‌كو خۆبه‌خشێك له گونده‌كه‌ى خۆى (شێخ ئاوده‌لان) خزمه‌تى ته‌ندروستى به گوندنشینانى پێشكه‌ش بكات.
كاتێك هه‌واڵى پێده‌ده‌ن كه هاوڵاتییه‌كى گونده‌كه‌ى له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی كشتو‌كاڵى زه‌رده‌واڵه (زه‌نگه‌سووره)یه‌كى زۆر پێوه‌ى داوه، ئه‌ویش جانتا فریاگوزاریه‌كه‌ى له كۆڵ ده‌كات به ماتۆڕه‌كه‌ى به‌په‌له ده‌گاته لاى.
رابه‌ر به 964ـى وت “كه گه‌یشتمه شوێنه‌كه ته‌ندروستى ئه‌م هاوڵاتییه زۆر مه‌ترسیدار بوو، له‌هۆش خۆى چوبوو، به‌ڵام له‌وێ چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاییم بۆ كرد‌و له مردن رزگارم كرد”.
باسی له‌وه كرد، هاوڵاتیەكه له‌نزیك کولانەیه‌كی زەردەواڵە كارى كردووه له پڕێكدا ژماره‌یه‌كی زۆرى زه‌رده‌واڵه له‌ده‌موچاو و سه‌رى ده‌ئاڵێن و پێوەی ده‌ده‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن