سەرۆکی حکومەتی هەرێم:

“هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە”

964+

ئەحمەد مستەفا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

دوای رۆژێک لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی مانەوەی تیمی دانوستانکاری حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی کورتدا رایگەیاند، “هێرشەکەی سەر دەوڵەتی قەتەر پێشیلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە و داواکارین پەلە بکرێت لە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرە گرژی و توندوتیژییەک”.

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9.9.2025 ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر.

سەرەتا هەواڵی دژبەیەک سەبارەت بە هێرشەکە بڵاوکرایەوە، دوو سەرچاوە لە بزووتنەوەی حەماسەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاند، کە شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەکە بۆ گفتوگۆکانی ئاگربەست لە دەوحە بوون.

دواتر ئاشکرابوو، ئامانجەکەی ئیسرائیل سەرکردەکان بووە، بەڵام لە هێرشێکەدا رزگاریان بووە، بەڵام لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک لە دەست و پێوەندەکانیان کوژراون.

جگە لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشتر سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە پشتگیریی خۆی بۆ قەتەڕ راگەیاند و سەركۆنەی هێرشەكەی كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو لە راگەیاندراوێكدا دەڵێ، به‌ ته‌واوى پشتيوانى قه‌ته‌رين‌ و داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين هه‌موو هه‌وڵێک بدات بۆ رێگرى له‌و كارانه و‌‌ گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه‌.

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە زمانی کوردی پەیام بڵا...

باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس بە زمانی کوردی پەیام بڵاودەکەنەوە