200 کیلۆ سینگی مریشکی بەڕازیلی لە بەردەڕەش دەستی بەسەرداگیرا - وێنە؛ قایمقامیەتی بەردەڕەش
لە هەولێرەوە بۆ ئاکرێ دەگوازرایەوە
200 کیلۆ سینگی مریشکی بەڕازیلی لە بەردەڕەش دەستی بەسەرداگیرا
964+
شۆڕش قادری
لە بازگەیەکی بەردەڕەش 200 کیلۆ سینگی مریشکی بەڕازیلی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا، کە لە هەولێرەوە بەرەو ئاکرێ دەگوازرایەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش، ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025 ، لە بازگەی چەمە 200 كيلو سينگی مريشكی بەڕازيلی خراپبوو و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە و خاوەنەکەشی سزا دراوە.
هەموو گۆشتەکە رادەستی تیمەکانی قایمقامیەتی بەردەڕەش کراوە، ئەوانیش لە شوێنێکی پارێزراو و دوور لە ئاوەدانی لەناویان بردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سینگە مریشکە لە هەولێرەوە گوازراوەتەوە بۆ قەزای ئاکرێ، بەڵام لەو بازگەیە پشکنینی بۆ کراوە و دەستی بەسەرداگیراوە.
دهیهویست گۆشتى گوێرهكهى نهخۆش بفرۆشێته خهڵك