وردەكارییەكەی بزانە

هەواڵی پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان گەیشت

964+

محەمەد فاتیح

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پاداشتی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی دیاریكرد و رۆژی یەكشەممەی داهاتووشی دەستنیشانكرد بۆ تیروپشك.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنەكە، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رۆژی یەکشەممە 14.9.2025، کاتژمێر 11ـى بەیانی، لە هۆڵی راگەیاندنی نوسینگەی نیشتمانی، تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان ئەنجام دەدات”.

بەپێی قسەكانی غەلای، بەبڕیاری ئەنجومەنی كۆمیساران، بەمجۆرەی خوارەوە پاداشت بۆ كارمەندەكانی سەر سندوقی دەنگدان خەرج دەكرێت:

1-پاداشتی فەرمانبەرانی حكومی:

-بۆ رێکخەری ناوەندەكانی دەنگدان (300,000).

-بۆ بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان ( 200,000).

-بۆ فەرمانبەری وێستگە یان بنكەی دەنگدان ( 150,000).

2- پاداشتی قوتابیان و خاوەن بڕوانامەكان:

-بۆ رێکخەری ناوەندەكانی دەنگدان ( 400,000).

-بۆ بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان ( 300,000).

-بۆ فەرمانبەری وێستگە یان بنكەی دەنگدان ( 250,000).

3-كارمەندانی یەدەك كە رێژەیان 5%ـە پاداشتەكانیان بەمجۆرەی خوارەوەن:

-فەرمانبەری حكومی (50,000)، لەگەڵ نووسراوێكی سوپاس و پێزانین.

-بۆ قوتابی یان خاوەن بڕوانامەكان (100,000).

4-ناكرێت هەردوو پاداشتی دەنگدانی تایبەت و گشتی لەلایەن یەك كەسەوە وەربگیرێت.

5-ئەگەر هاتوو یەكێك لە هەردوو دەنگدانەكە كاری كرد، تەنها 100,000 زیادەی پێ‌ دەدرێت.

كۆمسیۆن لە رێگەی 964وە هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

كۆمسیۆن لە رێگەی 964وە هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت