ژمارەیەک هاوڵاتی کە دەیانەوێت بچن بۆ عومرە - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرە
حەج و عومرە
59 کۆمپانیاى دیکە رێگەیان پێدرا بۆ گواستنەوەى عومرەکاران
964+
وریا فەتاح
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان، لیستی دووه‌می كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران بۆ وڵاتی سعوودیه بڵاو کردەوە کەژمارەیان 59 کۆمپانیایە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادارى هاوڵاتیانى کردووەتەوە کە تەنیا ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شتی عومره بكه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌دا كردووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێك گه‌شت نه‌كه‌ن كه كۆمپانیایان نییه یاخود به‌ناوی كه‌سی له سوشیاڵ میدیا ریكلام ده‌كه‌ن تاوه‌كوو تووشی كێشه و گرفت نه‌بنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كات، هه‌ر كه‌سێك ویستی گه‌شتی عومڕه بكات و مافی گره‌نتی بكات ئه‌وا له رێگه‌ی ئه‌و كۆمپانیانه گه‌شته‌كه بكات له سنووری پارێزگاكه‌ی یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان پێشتر له رۆژی 19.8.2025، لیستی یه‌كه‌می ناوی كۆمپانیا رێگه‌پێدراوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی عومره‌كارانی كوردستان بۆ وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعوودیه بڵاو كرده‌وه کە ژمارەیان 183 کۆمپانیا بوو.