یارییەكەشیان بردەوە

ئیتالییەكان دژی ئیسرائیل وەستانەوە

964+

سۆما حەكیم زادە

ئیتالییەكان جارێكی دیكە دژایەتیی خۆیان بۆ ئیسرائیل پێشاندا، ئەمە لە یاریگەكانی تۆپی پێ و لە ئاستێكی باڵای یاریكرندان

لە یاریی ئیتالیا و ئیسرائیل لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالی 2026، كە لە هەنگاریا و لە یاریگەیەكی بێلایەن كرا.

هەر لەگەڵ فیكەی كۆتایی، شەڕەقسە دروست بوو، گاتوزۆی راهێنەری ئیتالیا، كە بە پیاوێكی توندوتیژ ناسراوە، بە یاریزانێكی ئیسرائیل دەڵێت، “بێدەنگ بە، هەی بە نەفرەت بیت”.

گاتوزۆ بە درێژایی یارییەكە لە یاریزانانی ئیسرائیل بێتاقەت ببوو، بۆیە لە كۆتاییەكەیدا پێیاندا تەقییەوە.

دواتریش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راهێنەرەكەی ئیتالیا دانی بەوەدانا، كە هەست بە ئازاردەكات بەرامبەر بەو تاوانانەی بەرامبەر هاوڵاتیان و منداڵانی غەززە دەكرێت.

ئەمە هەر لە ناو یاریگە نەبوو، بەڵكو لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە، جەماوەری ئیتالیا لەگەڵ پەخشی سرودی نیشتمانی ئیسرائیل، پشتیان لە یاریگە كرد و كردیان بە فیكە و هۆیها و ناڕەزایی.

ئەمە جاری یەكەم نەبوو ئیتالییەكان بەرامبەر ئیسرائیل هەڵوێستیان هەبێ، لە یاریی نێوانیان لە نەیشنسلیگی 2024، بە هەمان شێوە دژایەتیی خۆیان بۆ ئیسرائیلییەكان دەربڕی.

فیفا لە یاساكانیدا هەموو ئاماژە و دروشمێكی سیاسی قەدەغەكردووە و سزای لەسەرە، بەڵام پێدەچێت رەوشی نالەباری هاوڵاتیانی غەزە، سنووری ئارامیی ئیتالییەكانی بەزاندبێت و دوور نییە لە یاریگەكانی دیكەش هەمان كاردانەوە دروست ببن.

"باتیستۆتام بۆ بهێنن، خولی ئیتالیا بەدەست دەهێنم"