بە نەخۆشی
وەزیرێکی پێشووتری حکومەتی هەرێم کۆچی دوایی کرد
964+
توانا نەقی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر سەعد خالید کە پێشمەرگەیەکی دێرین و وەزیرێکی کابینەی پێشووی حکومەتی هەرێم بوو کۆچیی دوایی کرد.
سەعد خالید جگە لەوەی وەزیری پێشووی کاروباری پەرلەمان بووە لە حکومەتی هەرێم، جێگری سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بووە.
هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی زەحەتکێشان بە 964ـی وت، سەعد خالید ئەم بەیانییە بەهۆی نەخۆشییەوە کە چەند سالێکە لەسەر جێگەیە و تووشی پووکانەوەی دەمار بووە گیانی کۆچی دوایی کردووە.
سەعد خالید لە ساڵی 1963 لە هەولێر لەدایکبووە، کۆتایی ساڵی 1979 بووە بە پێشمەرگە لە ڕێزەکانی حزبی سۆسیالیستی کوردستان، لە ساڵی 1994 بووە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، ساڵی 1996 بووە بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەزیری هەرێم بوو بۆ کاروباری پەرلەمان لەکابینەی پێنجەمی حکومەتی هەرێمی کوردستا.