ئەلیزابێس تۆرسكۆف
سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە
عێراق ئازادكردنی كچە روسییە – ئیسرائیلییەكەی راگەیاند
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پۆستێكی تۆڕی ئێكسدا، ئازادكردنی هاوڵاتییەكی رووسی راگەیاند، كە دوو ساڵە لە عێراق رفێندراوە.
سودانی ئەمشەو بڵاویكردەوە، كە ئەلیزابێس تۆرسكۆفی خانمی رووسی ئازاد كرا، دوای هەوڵ و ماندووبوونی زۆری دەزگا ئەمنییەكان.
هەروەها دەڵێت، كەمتەرخەمی ناكەین لە جێبەجێكردنی یاسا و رێگەش بە هیچ كەسێك نادەن ناو و ناوبانگی عێراق لەكەدار بكات.
ئەلیزابێس تۆرسكۆف كێیە؟
خانمە توێژەرێكی روسییە، بەڵام بە ئەسڵ ئیسرائیلییە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2023 لە ناوچەی كەڕادەی بەغدای پایتەختی عێراق، بە تۆمەتی سیخوڕی رفێندرا و بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە عێراق، لەلایەن هێزە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران رفێندرابوو.
پێشتر سەرچاوەیەك لە هێزەكانی مقاوەمەی عێراقی لە ئێران لە مانگی شوباتی رابردوو رایگەیاند، ئەوان ئامادەن رێككەوتنێك بكەن لەگەڵ ئیسرائیل بۆ ئازادكردنی تۆرسكۆف.