هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە
هەر بەرمیلێک نزیکەی دۆلارێکی چووەسەر
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە
964+
شۆڕش قادری
هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بەهای نەوتی بەرزکردەوە و هەر بەرمیلێک نزیکەی یەک دۆلاری چووەسەر.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 9.9.2025 ئیسرائیل هێرشی کردەسەر کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی حەماس لە دەوحەی پایتەختی قەتەر و دوای هێرشەکە دەستبەجێ نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕی جیهانیدا 67 دۆلاری تێپەڕاند و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخەکەی 1.56٪ بەرزبووەوە.
هەروەک یەک بەرمیل نەوتی تەکساسیش گەیشتە 63.32 دۆلار و نرخەکەی 1.70٪ بەرزبووەوە، لەکاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە 62 دۆلار و 69 سەنت بوو.
تا ئێستاش هەواڵی دژبەیەک سەبارەت بە هێرشەکە بڵاودەبێتەوە، دوو سەرچاوە لە بزووتنەوەی حەماسەوە بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە کە شاندی دانوستانکاری بزووتنەوەکە کە بۆ گفتوگۆکانی ئاگربەست لە دەوحە بوون، لە هێرشێکی ئیسرائیل رزگاریان بووە، میدیاکانى ئیسرائیلیش لە زارى بەرپرسانى ئەو وڵاتە، کوژرانى دوو سەرکردەى حەماسیان راگەیاندووە.