زیاتر لە یەک تۆن و نیو پلاستێک و شوشەیان لێ فڕێدابوو

دوای هەواڵێکی 964 بناری شاخی هەیبەت سوڵتان لە قەزای کۆیە پاککرایەوە

964+

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

ئەمڕۆ 9.9.2025 گەشتوگوزاری کۆیە هەڵمەتێکی پاککردنەوەی بناری شاخی هەیبەت سوڵتانی ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو پەیامنێری 964 بە دواداچونێکی ڕۆژنامەوانی لەسەر پیسبوونی ژینگەی ناوچەکە کرد و پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە کرد.

ئیسماعیل عەبدوڵا بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری کۆیە بە 964ـی وت، لەو هەڵمەتەی ئەمڕۆ دەستیان پێکرد زیاتر لە یەک تۆن و نیو پلاستێک و شوشەیان کۆکردووەتەوە و ناوچەکەیان بە تەواوی پاککردەوە.

وتیشی “تکا لە گەشتیاران دەکەم ئەو ژینگە جوانە بپارێزن و بە ماڵی خۆیانی بزانن”.

هەیبەت سوڵتان یەکێکە لەو شوێنانەی کە خەڵکی کۆیە بۆ گەشت و کات بەسەربردن زۆربەی کات رووی تێدەکەن، چونکە ناوچەیەکی ئارامە و نزیکە لە ماڵەکانیانەوە، بەڵام لە ماوەی رابردوو بەهۆی پیسبوونی ژینگەکەوە، چۆڵ ببوو لە گەشتیار.

پێداجوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە

لە کۆیە سێ ساڵە درەخت هێمایەکى هاتوچۆى شاردووەتەوە

هەیبەت سوڵتان کراوە بە زبڵدان و گەشتوگوزاری کۆیەش لە د...

هەیبەت سوڵتان کراوە بە زبڵدان و گەشتوگوزاری کۆیەش لە دۆخەکە بێزاره