وانه‌كه‌ن سزا ده‌درێن
خاوه‌ن گه‌ڵابه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ئاگاداركرانه‌وه كه خۆڵ و پاشماوه‌ى خانوو له شوێنى دیاریكراو فڕێبده‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه، خاوه‌ن گه‌ڵابه‌كانى پارێزگاكه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌و شوێنه‌ى بۆیان دیاریكراوه خۆڵ و پاشماوه‌ى خانوه‌ه‌كان فڕێبده‌ن، له‌وه بترازێ سزا ده‌درێن.
شاره‌وانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه بە هیچ جۆرێک خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی خانوو فڕێ نەدرێتە شوێنی ئاوەڕۆی سندوقی حەمەوخان و هیچ ناوچەیەک لە ناو سنور و دەرەوەی سنوری شارەوانی، به‌ڵكو پێوسیتە پاشماوه‌ى بیناسازی لە شوێنی تایبەتی كۆكردنه‌وه‌ى خۆڵ و خاشاک فڕێ بده‌ن.
ئه‌و شوێنه‌ى له هه‌ڵه‌بجه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاشماوه‌كان دیاری كرا‌و لە ناوچەی تەپەکوڕەیه، چونكه ده‌ڵێت، لە ئێستادا پرۆژەی ئاوەڕۆی سندوقی حەمەوخان دەستیپێکردوە کاری تێدا دەکرێت و سەرقاڵی پاککردنەوەی پێگەی پڕۆژەکەن.
ده‌شڵێت، هەر کەس و لایەنێک پابەند نەبێت توشی لێپپێچینەوە و سزای توندی یاسایی دەبێتەوە.