وه‌زیرى كشتوكاڵ:
“لەگەڵ بەغدا له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین كات پارەی گەنمی جوتیارانى هه‌رێم بینێرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ده‌ڵێت، بۆ پارەی گەنمی جوتیارانى هه‌رێم لەگەل بەغدا له گفتوگۆدان و هەموو ئاسانکارییەکیش بۆ ئەو کەسانە دەکه‌ن کە بەرهەم هەناردەی دەرەوە كوردستان ده‌کەن.
بێگەرد تاڵەبانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی کوردستان دواکەوتووە، بەڵام لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و حکومەتی عێراق لەسەر هێڵن بۆ ناردنی پارەکەیان بەزووترین کات.
وتیشی “پشتیوانی بەردەوام لە جوتیاران دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەكانیان، به تایبه‌تیش بابه‌تى ناردنی پارەی گەنمەکەیان”.
باسی له‌وه‌ش كرد، سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بە براندکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی جوتیارانی کوردستان بۆ دەرەوەی وڵات، ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکرێت، کە بەرهەم هەناردەی دەرەوە دەكەن و ده‌شڵێت، “چاومان لە بەرزکردنەوەی کوالێتییە بۆ ئەوەی ناوبانگی هەرێم بپارێزین”.