داوا له ئەمەریكا كراوه هاوكارى هه‌رێم بێت
له هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر تەكنەلۆژیای دژە درۆن ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردودا چه‌ندین جار هێرشی درۆنى كرانه سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكى زۆریان كێڵگه‌كانى نه‌وتیان ده‌كرده ئامانج، وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌دواى جێگره‌وه‌یه‌ك گه‌ڕاوه بۆ رێگریكردنى له‌و هێرشانه و ئه‌مڕۆش به فه‌رمى وه‌زیری ناوخۆى هه‌رێم ئه‌م هه‌وڵه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى ئاشكرا كرد.
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، لە رێورەسمێكدا له هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاشكراى كرد كه بەدوای ئەوەدا دەگەڕێن تەكنەلۆژیای دژە درۆن پەرەپێبدەن.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ وتیشی “لە عێراقەوە درۆن ئاڕاستەی ژێرخانی هەرێم و هاوڵاتیانی سڤیل دەكرێت، دەمانەوێت ئەمەریكا هاوكارمان بێت لە بەهێزكردنی تەكنەلۆژیاو سیستمی دژە درۆن”.
وەزیر كه ئه‌م قسانه له رێورەسمه‌كه‌دا ده‌كرد كونسوڵی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش له‌هه‌ولێر، ئاماده‌ى بوو، دووپاتیشیكرده‌وه كه “ئەم هەنگاوە تەنیا هەرێم ناپارێزێت بەڵكو هاوڵاتیانی ئەمەریكاو وەبەرهێنانەكانیشی دەپارێزێت، بۆیه بەدوای ئەوەدا دەگەڕێین ژێرخانی ئاسایشی خۆمان بەهێزتر بكەین”.
لە كۆتایی مانگى حوزەیرانی ئەمساڵ، زنجیرەیەك هێرشی درۆنیی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئه‌نجامدران، زۆربەیان كێڵگە نەوتییەكانیان گرتەوە، بەشێوەیەك زیاتر لە 20 هێرش ئەنجامدران، هەرچەندە لیژنەی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغداد پێكهێندران، بەڵام تائێستا ئەنجامەكەی ئاشكرا نەكراوە.