رۆژانە زیاتر لە 130 تۆن زبڵ کۆدەکرێتەوە

هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی بەحرکە دەستیپێکرد؛ 30 حاویەی تازەش دانران

964+

رێباز خدر – هەولێر

تیمەکانی شارەوانی بەحرکە قۆڵیان هەڵماڵی و هەڵمەتێکیان بۆ پاککردنەوەی کوچە و کۆڵانەکانی قەزاکە دەستپێکرد، 30 حاویەی تازەشیان لەسەر جووتسایدی بەحرکە دانا، بەو هیوایەی زبڵ و خاشاکیان تێبکرێت و ئیدی شەقامەکە پیس نەکرێت.

مەموند عەبدولوەهاب، سەرۆکی شارەوانی بەحرکە بە 964ـی وت، “وەک شارەوانی بە بەردەوامی هەڵمەتی لەو شێوەیەمان هەیە و چاودێری ئەو شوێنانە دەکەین کە حاویەی زبڵیان بۆ دانراوە، ئەگەر حاویەکان کۆن بن و شکابن، دەگۆڕدرێن و حاویەی تازەیان بۆ دادەنرێت”.

وتیشی، “بەگشتی خەڵک پابەند نییە بە پاک و خاوێنی پاراستنی ژینگەی قەزاکە، داوا دەکەم هاوکارمان بن بۆ پاک راگرتنی پارک و شوێنە گشتییەکان، تا بتوانین سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی پاک و خاوێن بۆ قەزاکە دابین بکەین”.

لە قەزای بەحرکە، رۆژانە زیاتر لە 130 تۆن، زبڵ و خاشاک لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە کۆدەکرێتەوە و فڕێ دەدرێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە هەڵمەتێکی دوو رۆژەدا زیاتر لە 100 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکر...

لە هەڵمەتێکی دوو رۆژەدا زیاتر لە 100 تۆن خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە

زیاترلە 700 تۆن زبڵ و خاشاك له بەحرکە هەڵگیرایەوە

زیاترلە 700 تۆن زبڵ و خاشاك له بەحرکە هەڵگیرایەوە