رێگاکانی کۆنکرێت دەکرێن

هەڵمەتی خزمەتگوزاری پەنجا عەلی لە كەركوك بە دەیان كۆڵان دەگرێتەوە

964+

محمد فاتیح

هەڵمەتی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی پەنجاعەلی شاری كەركوك، دەستیپێكردووە و ئامانجی سەرەکی ئەم هەڵمەتە، نوێکردنەوە و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزاری گەڕەکەکە و دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوتره بۆ دانیشتووانی.

عەدنان رەشید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی وت:

-لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، کۆڵان و رێگاکانی گەڕەکەکە، بە شێوەیەکی ستاندارد و بە کوالیتی بەرز کۆنکرێت دەکرێن.

– سیستەمێکی نوێی ئاوەڕۆ دروست دەکرێت، کە بریتییە لە دانانی بۆری ئاوەڕۆی ستاندارد و دروستکردنی کەناڵی تایبەت بۆ کۆکردنەوە و رادەستکردنی ئاوی باران و پاشەڕۆ.

– محەویلە و ستوونی کارەبای نوێ دادەنرێن و ئەم پڕۆژەیە زیاتر لە 30 کۆڵان دەگرێتەوە.

بە گوێرەی قسەكانی عەدنان رەشید، ئەم هەڵمەتى خزمەتگوزارییە، چەندین لایەنی گرنگی هەیە لەوانە، زۆربەی کۆڵانەکانی پەنجاعەلی خۆڵ بوون و لە وەرزی بارانباریندا دەبوونە قوڕولیتە و لە وەرزی هاوینیشدا تۆزێکی زۆریان دروست دەکرد، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و هاتووچۆی هاوڵاتیيان هەبوو.

-دوای كۆنكرێت كردنی، هاتووچۆ ئاسانتر دەبێت بۆ پیادە و ئۆتۆمبێل.

– رێژەی تۆز و خۆڵ بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە ، کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی دەبێت روخساری گەڕەکەکە جوانتر بێت و بەهای خانووبەرە بەرزتر بێتەوە.

دەشڵێت، نەبوونی سیستەمێکی ئاوەڕۆی گونجاو، یەکێک بوو لە کێشە هەرە گەورەکانی پەنجاعەلی كه لە وەرزی بارانباریندا، ئاوی زۆر لە کۆڵانەکاندا کۆدەبووەوە و دەچووە ناو ماڵەکانەوە، کە جگە لە زیانی مادی، دەبووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاشەڕۆ.

-کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە کۆڵانەکاندا نامێنێت.

-ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ دانیشتووان دابین دەكرێت.

-مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کەم دەبێتەوە.

وتيشى، دانانی محەویلە و ستوونی کارەبا زۆربەی گەڕەکە کۆنەکان کێشەی سیستەمی کارەبایان هەیە، یان تۆڕی کارەباکەیان کۆنە و بەرگەی پێداویستی ئێستای هاوڵاتيیان ناگرێت، یان ژمارەی محەویلە و ستوونەکانی کارەبا کەمە، ئەمەش دەبێتە هۆی پچڕانی زۆری کارەبا و کەمبوونەوەی ڤۆڵتییە.

-کارەبایەکی جێگیر و بەهێزتر بۆ دانیشتووان دابین دەكرێت.

-کێشەی پچڕانی زۆری کارەبا کەم دەبێتەوە.

-پێداویستییەکانی گەڕەکەکە بۆ کارەبا بە شێوەیەکی باشتر دابین دەكرێت.

چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە كەركوك جێبەجێ‌ دەك...

چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە كەركوك جێبەجێ‌ دەكرێن