به دروشمى "دهۆک سەرچاوەی به‌رهه‌مى خۆماڵییه"
ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه فێستیڤاڵه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ترێ و هه‌نگوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كشتو‌كاڵى دهۆک هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى ته‌واو كردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى 18 مین فێستیڤاڵى ترێ و هه‌نگوین، كه ساڵانه له كاتى جیاواز به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، به‌ڵام ئه‌مساڵ دروشمه‌كه‌یان جیاوازه و ده‌ڵێن “دهۆک سەرچاوەی به‌رهه‌مى خۆماڵییه”.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆک ئاشكراى كردووه، ئه‌مساڵ فێستیڤاڵه‌كه له رۆژانى 15 و 16.9.2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئامانج لێی په‌یداكردنى بازاڕه بۆ به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كانیان.
باس له‌وه‌كراوه، بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 50 جۆرى ترێ له فێستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن، جگه له هه‌نگوینى سروشتى و خۆماڵى، كه له گوند و چیاكانى سنوورى پارێزگاكه‌یان به‌رهه‌مهاتووه.
دهۆک ده‌وڵه‌مه‌نده به جۆره‌كانى ترێ، فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیاری بڵاویكردبووه‌وه، جوتیارانی دهۆک، 20 هەزار و 118 دۆنمیان بە ترێ چاندووە و 125 جۆری ترێی خۆماڵی بەرهەم دەهێنرێن.
جۆره به‌ناوبانگه‌كانى ترێی دهۆک بریتین له رەش، زەرد، تایفی، کەماڵی، حەلوانی، زەرکی، حیجازی، کشمشی، زەیتونی و کرینک و چه‌ندین جۆرى دیكه‌ش.
به‌پێی ئامارێكى فه‌رمى كه 964 له كشتو‌كاڵى دهۆک وه‌ریگرتووه، له 15مین فێستیڤاڵى ترێ و هه‌نگوین، كه له ساڵى 2022 به‌ڕێوه‌چوو، 77 هه‌زار تۆن ترێ و نزیكه‌ى 150 تۆن هەنگوینیش بەرهەم هاتبوو، به‌ڵام ساڵى 2023 له 16مین فێستیڤاڵیدا 60 هه‌زار تۆن ترێ به‌رهه‌مهاتبوو و هه‌نگوینیش 250 تۆن بووه، ساڵى 2024 به‌رهه‌مى ترێ گه‌یشته نزیكه‌ى 80 هه‌زار تۆن، به‌ڵام هه‌نگوینه‌كه‌یان له به‌رهه‌مى ساڵى 2023 كه‌متر بوو.