وەزارەتی دارایی هەرێمیش نیگەرانە
كێشه‌ى ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆر و هاوڵاتى سلێمانى له‌گه‌ڵ بانكى TBI چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆر و هاوڵاتی شاری سلێمانى كێشه‌ى جۆراوجۆریان له‌گه‌ڵ لقی بانکی بازرگانی عێراقی TBI دروستبوبوو، به‌شێكیان نه‌یانده‌توانى كارتى بانكی وه‌ربكگرنه‌وه و هه‌ندێكیشان به‌هۆى نه‌بوونى پاره له ATM ـى بانكه‌كه له وه‌رگرتنى موچه بێبه‌ش بوبوون، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی دواى به‌دواداچوونى ئه‌م گرفتانه ده‌ڵێت “بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”، وەزارەتی دارایی هەرێمیش نیگەرانی خۆی لەباەی ئەم کێشانانە دەربڕیوە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن ژمارەیەک هاوڵاتی و مووچەخۆرانی شاری سلێمانی ئاگادارکراوه‌تەوە سەبارەت بەو کێشانەی له‌گه‌ڵ بانكه‌كه هه‌یبووه.
وتیشی “بەدواداچوونمان بۆ كێشەكانیان لە لقی سلێمانی بانكه‌كه كردووە و بەڕێوەبەری بانكەكە بەڵێنی داوە بەزووترین كات بە هاوکاری فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی ئەو کێشانە چارەسەر بکەن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بۆ بەدواداچوونی ئەو بابەتە پەیوەندیمان کرد بە بەڕێوەبەری گشتی بانکەکە لە بەغدا بیلال سه‌باح ،ئه‌ویش دڵنیاییان پێداوه کە ئەو قەرەباڵغییەی روویداوە دۆخێکی کاتییە و بەهۆی زۆری ژمارەی ئەو موچەخۆرانەوەیە کە داوای کردنەوەی ئەژماری بانکییان کردووە لە بانکه‌كه‌یان.
لای خۆشییەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە کەمێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە نیگەرانى خۆى ده‌ربڕیوه لەبارەی ئەو زەحمەتییانەی هاتبووە بەردەم هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان بەهۆی دواکەوتنی کارەکانی بانکی بازرگانی عێراقی TBI.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەم مانگە، نزیکەی 24 هه‌زار مووچەخۆر مووچەکانیان لەڕێگەی TBI ـه‌وه وەردەگرن. لەنێوان یه‌ك تاوه‌کو 3ـی ئەیلول، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 27 ملیار دیناری گواستۆتەوە بۆ بانکه‌كه بە مەبەستی دابەشکردنیان بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی بانکی ناوبراو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری داوا لە بانکی TBI ی دەکات، وەک تاکە بانکی حکومی پڕۆژەکە، رێز لە ئەرکەکانی گرێبەستەکەی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من بگرێت، ئەمەش دابینکردنی ستافی پێویست و تیمی پێویستی پڕکردنەوەی ئامێرەکانی پارە دەگرێتەوە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی، و شاری سلێمانی بەتایبەتی.
بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم دۆخەی ئێستا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە لقەکانی بانکی TBI و ستافەکەی دەکات کە زیاتر لە کاتی ئاسایی دەوامەکانیان کاربکەن تا دڵنیا دەبنەوە لەوەی تەواوی هاوڵاتییان بەبێ کێشە دەستییان بە موچەکانیان دەگات.
به‌قسه‌ى دارایی هه‌رێم، بانكى TBI دەبێت وەبەرهێنانی زیاتر بکات لە ژێرخانەکەی تاوه‌کو رێگری بکات لە دووبارەبوونەوەی حاڵەتی لەمشێوەیە.