دەیان داری سروشتی زیانیان بەرکەوت

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و نزیکەی 1400 دۆنم زەوی سووتاند

964+

شۆڕش قادری

ئاگر بەرۆکی شارباژێر بەرنادات و لە گاپیڵۆن و سیتەک نزیکەی 1400 دۆنم زەوی دیکە سووتا و دەیان داری سروشتی زیانیان بەرکەوت.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو ئاگرەی لە دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری گوندەکانی گەورەدێ و وڵاغلو کەوتبووەوە، بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین، بە زەحمەت توانراوە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گاپیڵۆن و خەڵکی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

وتیشی، ئاگرەکە نزیکەی 800 دۆنم لە پوش و پاوانی ناوچەکەی سووتاندووە و زیانیشی بە ژمارەیەکی زۆر لە داری سروشتی گەیاندووە، هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکەش تا ئێستا نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستیپێکردووە.

لە سنووری ناحیەی سیتەکیش، بە دیاریکراوی لە سنووری گوندەکانی  تەگەران و بازەگیر ئاگرێک کەوتەوە، هەرچەندە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک بە یارمەتی پۆلیسی دارستانی شارباژێر و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوارتا و سیتەک و خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام لەو ئاگرەشدا نزیکەی 600 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا.

هێمن کەمەرخان وتی، هەروەک زۆربەی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکانی پێشوو، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو ئاگرەکەش نەزانراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بەردەوامە.

ئەم هاوینە هاوینێکی ئاگرین بوو بۆ دەڤەری شارباژێر و بە هەزاران دۆنم پۆش و پاوان و دارستان لە ئاگردا سووتان.

شۆرتی کارەبا زیاتر لە 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی لە ...

شۆرتی کارەبا زیاتر لە 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی لە شارباژێر سووتاند

ئاگرەکەی ناوچەی شارباژێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوو

ئاگرەکەی ناوچەی شارباژێر بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوو