له‌هه‌شت مانگى ئه‌مساڵ 12 هه‌زار كه‌سی دیپۆرتكردووه‌ته‌وه
حکومەتی ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەى په‌نابه‌ران به توندترین رێكار جێبه‌جێ ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى لوتكه ده‌ڵێت، ئه‌م ماوه‌یه دیپۆرتکردنەوەى په‌نابه‌ران لە زیادبووندایە و حکومەتی ئەڵمانیاش هەڵوێستی توندتری لە بارەی دیپۆرتکردنەوە گرتووتەبەر.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگاى لوتکە، وڵاتی ئەڵمانیا بەردەوام لە گرتنەبەری هەڵوێستنی نوێدایە بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابه‌رانی رەتکراوە بەتایبەتی لە دوسڵدۆرف، بەشێوەیەک تەنیا لە فڕۆکەخانەی ئەو شارە لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە دوو هه‌زار و 800 کەسى دیپۆرتکرووه‌تەوە.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى له‌به‌رده‌ستى ده‌زگاى لوتكه‌یه، به‌گشتى لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە 20 هەزار کەس لە ئەڵمانیا دیپۆرتکراونەتەوە، له‌كاتێكدا له ساڵى 2022 کەمتر لە 13 هەزار كه‌س بووه و ئه‌مساڵیش ژماره‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه ته‌نیا له نیوەی یەکەمی ئه‌مساڵدا، تاوه‌كو ئێستا 12 هەزار کەس دیپۆرتکراونەتەوە.
ده‌زگاكه ده‌ڵێت، ئەڵمانیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە پاڵ بە توندکردنەوەی زیاتری رێساکانەوە دەنێت. لە مانگی تەمموزدا، ئەلێکساندەر دۆبریندت، وەزیری ناوخۆی یەکێتیی کۆمەڵایەتی مەسیحییەکان و هاوتاکانی خۆی لە نەمسا، دانیمارک، فەرەنسا، کۆماری چیک و پۆڵەندا بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی هەڵوێستەکانیان هەماهەنگ بکەن.
لە بەیاننامەیه‌كی هاوبه‌شی ئه‌م وڵاتانه‌دا هاتووە “گەڕانەوەی کاریگەر مەرجێکی سەرەکییە بۆ متمانەکردن بە سیاسەتێکی هاوسەنگی کۆچبەری ئەوروپا”.