کەرکوک

دوو کرێکار لە کاتى کارکردن گیانیان لەدەستدا

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

تەنیا ئەمڕۆ، دوو کرێکار لە دوو شوێنى جیاواز لە شارى کەرکوک، لەکاتى کارکردن گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان خێزاندارن و باوکى منداڵن.

سەرچاوەیەک لە پزیشکى دادى کەرکوک بە 964ـى وت،”یەکێک لە کرێکارەکان کە تەمەنى 36 ساڵە و ناوى (پ ع)، لەکانى بۆیاغکردنى باڵەخانەیەک لە شەقامى پزیشکان بەهۆى تەزوى کارەبا گیانى لەدەستدا کە خێزاندارە و باوکى دوو منداڵە”.

لەبارەى کرێکارى دووەمیشەوە، سەرچاوەکەى پزیشکى دادى ئاشکراى کرد کە لە نزیک شەقامى پشتێنەیى کەرکوک لە گەڕەکى شۆراو، کرێکارێکى تەمەن 45 ساڵ بەناوى (ئـ ئـ)، کە پیشەى کارەباچییە، لەکاتى کارکردن لەسەر پەیژە دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کرێکارێکی گەنج بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا

کرێکارێکی گەنج بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەست دا