تەكسی 964

یونس تووتنچی: بە هەولێرەوە جوانم و كەركوكیش دایكی دووەممە

964+

ژووری هەواڵ

هونەرمەندی گۆرانیبێژ و شاعیر یونس تووتنچی، كە لە لای توركمانەكانی هەولێر و كەركوك گۆرانیبێژی رەقەم یەكە، دەڵێت، من بە هەولێرەوە جوانم و بەرگری لێدەكەم، بەڵام كەركوكیش دایكی دووەممە.

لە ئەلقەی ئەم هەفتەیەی پرۆگرامی تەكسی 964، یونس تووتنچی سەرنشینە و لەگەڵ ئەرسەلان عەبدوڵا گفتوگۆیەكی خۆش و پڕ پێكەنین دەكەن.

یونس تووتنچی كە لە منداڵییەوە گۆرانی دەڵێت و لەم ساڵانەی دواییش تێكستی گۆرانی و قۆریات دەنووسێت، دەڵێت، گلەییم لە سیاسییە توركمانەكان هەیە، چونكە كارێكیان بۆ پێشخستنی هونەر و رۆشنبیریی توركمانی نەكردووە.

هەروەها دان بەوەدا دەنێت، پێشكەوتنی گۆرانی و هونەری توركمانی زیاتر لە كەركوكە و بایەخی زیاترە.

تووتنچی دەڵێت لە قۆریاتەكانم شەڕی هەولێر دەكەم و بەرگریی لێدەكەم، بەڵام كەركوك بۆ من دایكی دووەمە و لەوێ زۆر خۆشیان دەوێم.

ئەو ئاماژە بەوەدەكات، پێنج كتێبی شیعریی بڵاوكردووەتەوە و سەرجەم بەرهەمەكانی بە توركمانی نووسیوە و ئێستاش كتێبێكی لە چاپخانەیە.

سەبارەت بە پەیوەندیشی بە هونەرمەندانی دیكەی توركمانی، یونس دەڵێت لەگەڵ هەموویان پەیوەندی باشە و ركابەریی كەس ناكات، تەنانەت دەڵێت “محەمەد نەجار برا گچەكەی منە، هونەرمەندانی كوردیش برا و ئازیزی منن، بە تایبەتی خاڵە كەریم گوڵانی و نوری گەرمیانی”.

كارۆخ ئیبراهیم حەكیم: فیلمی پەڕەسێلکە بوومەلەرزەیەکی ...

كارۆخ ئیبراهیم حەكیم: فیلمی پەڕەسێلکە بوومەلەرزەیەکی سیاسی دروست دەکات

هەست و سۆزی كورد بۆ غەززە زۆر لە هەستی خەڵكی فەڵەستین ز...

هەست و سۆزی كورد بۆ غەززە زۆر لە هەستی خەڵكی فەڵەستین زیاترە