نرخی نەوت جارێکی تر رووی لە دابەزین کرد
بەرەو 65 دۆلار دەڕواتەوە
نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
964+
شۆڕش قادری
چەند رۆژێکە نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەتەوە و ئەمڕۆش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێک لە 65 دۆلار نزیک بووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6.9.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەروارد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەرێژەی 2.22% دابەزیوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی بەرێژەی 0.16% دابەزیوە.
هەفتەی رابردوو و بەهۆی ئەگەرى دروستبوونى شەڕێکى تر لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جموجۆڵەکان، نرخى نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کرد، بەڵام چەند رۆژێکە سەربەرەوخوار بووەتەوە و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.