دوو ئۆتومبێل سووتان
شۆفێرێک لە كوت بەهۆی مۆبایلەوە خەریک بوو کارەسات بنێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
شۆفێرێك لە پارێزگای واستی عێراق، بەهۆی مۆبایلەكەیەوە خەریك بوو ئاگر لە بەنزیخانەیەك بەربدات، بەڵام كارمەندانی وێستگەكە فریای بارودۆخەكە كەوتن و ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد.
وەک لە گرتە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، كە دەستی تۆڕی 964 كەوتووە، شۆفێرێك لە وێستگەی بەنزینخانەی ئەلبەغدادی، لە شاری كوتی ناوەندی پارێزگای واست، بەهۆی سەرقاڵبوونی بە مۆبایلەكەییەوە، ئاگر لە دوو ئۆتۆمبێل بەردەدات.
وەک لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، دوای ئەوەی شۆفێرەكە بەهۆی سەرقاڵبونی بە مۆبایلەكەیەوە ئاگر لە دوو ئۆتۆمبێلەكە بەردەدات، بەپەلە ئۆتۆمبێلەكەی خۆی دووردەخاتەوە و پاشان كارمەندانی وێستگەكە، ئاگرەكە دەكوژێننەوە و كۆنتڕۆڵی دەكەن.