یەكەم تیمی نێودەوڵەتین
تیمێکی فریاگوزاری بە سواری گوێدرێژەوە گەیشتنە گوندە كارەساتبارەكەی سودان
964+
محەمەد فاتیح
نەتەوەیەكگرتووەكان، بە سواری گوێدرێژ، تیمێكی فریاكەوتنى نارد بۆ گوندە كارەساتبارەكەی سودان، كە ژێر زەوی كەوتووە.
دوای گەشتێکی شەش کاتژمێری سەخت بەسەر بەرد و دۆڵەکاندا بە سواری گوێدرێژ، تیمێکی 11 كەسی سەر بە رێكخراوى منداڵان رزگار بکەن، گەیشتنە گوندی تارسین لە جەبەل موڕە لە رۆژئاوای دارفۆر، بۆ ئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی پێشكەش بە دانیشتووانى گوندە كارەساتبارەكە بكەن.
رێكخراوەكە بڵاویكردەو، كە ئەو گەشتە لەگەڵ فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی لە دارفور و فەرمانگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان رێكخراوە و بەهۆی نەبوونی رێگاوبان و هەوراز و نشێوەكانەوە، لە رادەبەدەر قورس بووه.
تیمەکە کە یەکەم تیمی نێودەوڵەتییە لە دوای کارەساتی رۆژی دووشەممەی رابردوو، گەیشتنە ناوچەکە، ستافی پزیشکي و پسپۆڕانی پاراستنی منداڵان و تیمێکی تەندروستیی دەروونی لەخۆدەگرێت.
بەپێی نەتەوەیەكگرتووەكان، رۆژی دووشەممەی رابردوو، لە كارەساتێكی رۆچوونی زەویدا، تەواوی گوندێكی سودان ژێر زەوی كەوت و لە نەخشەدا سڕدرایەوە و نزیكەی هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە.