چوارەم بوومەلەرزە روویدا

بوومەلەرزە لە ئەفغانستان نابڕێ و گورزەکەشی زیاد بووە

964+
ئەحمەد مستەفا

ناوەندی توێژینەوەی جیۆزانستی ئەڵمانی رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە لە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویداوە، ئەمەش سێیەم بوومەلەرزە لە هەمان ناوچەدا لە دوای بوومەلەرزەکەی رۆژی یەکشەممەوە.

مەزەندە وایە لە بوومەلەرزەکان، زیاتر لە دوو هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستدابێ، بەرزبوونەوەی گوڕی بوومەلەرزەکە لە کاتێکدایە، یەکجار بە 6.0پلەی رێختەر روویدا بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەکی نوێ و بەهێز جارێکی تر رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند، ئەمەش تەنیا چوار رۆژ دوای ئەو بوومەلەرزە وێرانکەرەی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کەس لە ویلایەتی کونار.

سەنتەری توێژینەوەی زانستە جیۆلۆجییەکانی ئەڵمانیا (GFZ) رایگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەکە 6.2 پلە بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتردا روویداوە. هاوکات، سەنتەری بوومەلەرزەزانیی ئەورووپی-دەریای ناوەڕاست گوڕەکەی بە 6.1 پلە لە زنجیرەچیاکانی هیندۆکوش تۆمار کردووە.

نەقیبوڵڵا رەحیمی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگای نەنگەرهار رایگەیاند، ناوەندی بوومەلەرزەکە لە قەزای دوورەدەستی شیوە بووە لە نزیک سنووری پاکستان، لەگەڵ ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان لەبارەی زیانەکانی ناوچەی بەرکاشکۆت، هەرچەندە هێشتا وردەکارییەکان کۆدەکرێنەوە.

بەڵام دەستەی روپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاندووە، گوڕی بوومەلەرزەکە 5.6 پلە بووە و سەعات 20:30 بە کاتی ناوخۆیی لە نزیک شاری جەلال ئاباد ڕوویداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە حكومەتی تاڵیبان ئەمڕۆ ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی چوار ڕۆژ پێشی بەرزکردەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە 2,205 کەس و 3,600 کەسیش بریندار بوون.

حەمدوڵڵا فیترات، جێگری وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ئەمڕۆ رایگەیاندووە، زۆرینەی رەهای ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، نزیکەی چوار هەزار بریندار لە پارێزگای کوناری شاخاوی نزیک سنووری پاکستان بوون.

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان تادێت بەر...

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان تادێت بەرزتر دەبێتەوە