چەندین مانگە دوادەكەوێت

خانەنشینانی عێراق موچەیان وەرنەگرتووە و وەزارەتی داراییش روونكردنەوە دەدات

964+
محەمەد فاتیح

خانەنشینانی عێراق زۆر نیگەرانن كە چەندین مانگە موچەكانیان دوادەكەوێت و تائێستاش موچەی ئەم مانگەیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی داراییش دڵنیایی دەدات، كە كێشەكە تەكنیكییە و پارە لەبەردەستدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق، دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ چەند كێشەیەكی تەكنیكی پەیوەست بە سیستمی ئاڵوگۆڕی پارە و هیچ پەیوەندییەكی بە نەبوونی پارەوە نییە.

دووپاتیشیكردەوە، پارەی موچەی ئەم مانگەی خانەنشینان ئامادەیە و تیمی هونەری بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامن لە كاركردن بۆ چارەسەركردنی كێشەكە.

لەلایەن خۆیانەوە خانەنشینانی عێراق نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لەوەی، كە موچەكەیان دواكەوتووە و هەمیشە ئەوان پشتگوێدەخرێن و چەندین مانگە دابەشكردنی موچەكانیان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا دوادەكەوێت.

هێشتا دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمان...

هێشتا دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە لە سلێمانی كێشەی زۆرە