گومانیان دروست کردبوو

لە بازگەکانی عێراق رێگری لە بەرهەمی جوتیارانی پێنجوێن دەکرێت

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

ئەمڕۆ وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەردانی عەلوەی پێنجوێنیان کرد تاوە کێشەی جوتیاران لە سنورەکە چارەسەر بکەن و هاوکات دڵنیا ببنەوە لە رێژەی بەرهەمی پێنجوێن.

ئارام مکڵی ئەندامی ئەنجومەنی جوتیارانی پێنجوێن بە 964ـى راگەیاند، وەفدەکە نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیان لەگەڵ بووە و لەگەڵ جوتیارانی قەزاکە کۆبوونەتەوە.

وتیشی “یەکێک لە کێشەکان ئەوەبوو کە سندوقی تەماتەکان ژمارە و کۆدی ئێرانی لەسەربووە و گومانیان هەبووە ئەو بەرهەمە ئێرانی بوبێت و بە قاچاغ داخڵ بوبێت بۆیە راگیرابوو”.

کارێکی دیکەی وەفدەکە ئەوەبوو کە بزانن رێژەی کشتوکاڵی پێنجوێن چەندە و پێداویستی بازاڕی عێراق پڕ دەکاتەوە یاخود نا، دوای گەڕان بەناو عەلوەکەدا بڕیاردراوە تاوەکو رۆژی 1.10.2025 تەماتە داخڵ نەبێت و ئەنجومەنی جوتیارانیش هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی تاوەکوو رۆژی 20.10.2025 وادەکە درێژبکەنەوە.

سەبارەت بە کاری قاچاغیش ئارام مکڵی دەڵێت، بەرپرسانی سنورەکە بەدەمیانەوە هاتوون و هیچ بارێکی قاچاغ لە کوردستانەوە داخڵ نەکراوە بەڵام ئەگەر قاچاغی رێگری لێنکرێت و لە خوارووی عێراق داخڵ دەبێت.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی پێنجوێن کرایەوە

عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی پێنجوێن کرایەوە

بڕیارە ساڵی داهاتوو پڕۆژەی عەلوەی سەوزە و میوەی پێنجوێ...

بڕیارە ساڵی داهاتوو پڕۆژەی عەلوەی سەوزە و میوەی پێنجوێن تەواو ببێت