ئەوە بەس ئاماری نەخۆشخانەیە

هەموو رۆژێک زیاتر لە 10 منداڵ لە چەمچەماڵ لەدایک دەبن

964+

شۆڕش قادری

تەنیا لە مانگی رابردوودا زیاتر لە 310 منداڵ لە نەخۆشخانەی چەمچەماڵ لەدایکبوون کە زیاتر لە نیوەیان بە نەشتەرگەری چاویان بەدنیا هەڵێناوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵبوون، 152 منداڵ بەشێوەی سروشتی لەدایکبوون و 162 دیکەش بە نەشتەرگەری کە بۆ دایکیان کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرجەم ئەو نەشتەرگەریانەی بێ بەرامبەر ئەنجام دراون و هیچ پارەیەک لە دایک و باوکی ئەو منداڵانە وەرنەگیراوە.

تەندروستی چەمچەماڵ سوپاسی هەموو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەکات کە بە قسەی خۆیان شەو و رۆژ لەخزمەتی چارەخواز و هاوڵاتیانی سنورەکەدان.

هەموو رۆژێک نۆ منداڵ لەدایک دەبن

هەموو رۆژێک نۆ منداڵ لەدایک دەبن

لە چەمچەماڵ شوشەى گوڵدانێک ریخۆڵەى منداڵێکى خستە دەرە...

لە چەمچەماڵ شوشەى گوڵدانێک ریخۆڵەى منداڵێکى خستە دەرەوە