تیپی یانه‌ی دهۆك له خولی كوردستان..فۆتۆ: سۆشیال میدیای یانه‌ی دهۆك
یانه‌ی دهۆك سزا درا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، سه‌باره‌ت به خوله جیاوازه‌كانی تۆپی پێی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی نوێی راگه‌یاند و یانه‌ی دهۆكیشی به توندی سزا دا
فیدراسیۆنه‌كه پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی كرد و بڕیاره‌كانی ئاشكراكرد، كه به‌شێكیان به‌م شێوه‌یه‌ن:
– ئەو یانانەی ئاره‌زووی بەشداریکردنیان لە خولەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووان هه‌یه، لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوو بە نووسراوی فەرمی لە رێگه‌ی ئیمێلەوە فیدراسیۆن ئاگادار بكه‌نه‌وه.
– یانەکانی پلە یەک، ئەوانەی لە یاریگای خۆیان یاری ده‌كه‌ن، دەتوانن بە تۆپی تایبەتی خۆیان یاری بکەن، بە مەرجێک هەموو تۆپەکان یەک جۆربێت.
سەبارەت بە یاری نێوان یانەكانی هندرێن و دهۆک بڕیار درا:
راگرتنی ( خالید محه‌مه‌د و جاسم حاجی ) لە یانەی دهۆک بۆ 3 یاری و یاوەرینەکردنی تیپه‌كه‌یان بۆ ئەم ماوەیە، بەهۆی هێرشکردنە سەر دەستەی ناوبژیوانان.
یاری داهاتووی یانەی دهۆک لە یاریگای یەکەمی دهۆک بەبێ ئامادەبوونی هاندەر بەڕێوەدەچێت.
سزادانی یانه‌ی دهۆك به پێبژاردن بڕی 500 هەزار دینار .