هەڵمەتێکی دەستپێکردووە
شارەوانی هەولێر کەوتووەتەخۆ و کوچە و کۆڵان و شەقامەکان رێکدەخات
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
شارەوانی هەولێری پایتەخت کەوتووەتەخۆ و کوچە و کۆڵان و شەقامەکان رێکدەخات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3.9.2025 سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له راگه‌یەنراوێكه‌دا بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکیان بۆ فراوانكردن و قیرتاوکردن و هەروەها چاککردنەوەی چاڵ و شکستی چەندین کۆڵان و شەقامه گشتیه‌كان دەستپێکردووە، هەڵمەتەکەش بە هاوکاری تیمەکانی هەرشەش بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیری سەرۆکایەتی شارەوانی ئەنجام دەدرێت.
كاركردن له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ رێككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانه به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه لۆدێكی زۆریان له‌سه‌ره و شۆفێران به‌رده‌وام هاتوچۆی تێدا ده‌كه‌ن هەر وەک پێشتریش دەستیکردووە بە فراوانکردنی شەقامی 100 مەتری.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری