زیاترین سوودمەند لە هەولێرن

نزیكەی یەك ملیۆن موچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆماركردووە

964+

محەمەد فاتیح

تائێستا نزیكەی یەك ملیۆن فەرمانبەری حکومی لە هەرێمی كوردستان، بەسەرکەوتویی خۆیان لە پڕۆژەی هەژمار من تۆمارکردووه و خەڵكی هەولێر لە هاوڵاتییانی هەموو پارێزگاكانی دیكەی هەرێم سوودمەندترن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاویكردەوە تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 موچەخۆر تۆمارکراون لە پڕۆژەی هەژمار من و ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بەرەو دیجیتاڵیکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن سوودمەند لە بانکەکانی رێگەپێدراو و هەنگاونان بەرەو گشتگیری دارایی و خزمەتگوزاری گشتی مۆدێرن.

رونیشیكردووتەوە، پڕۆژەی هەژماری من، بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراقی و حەوت بانکی هاوبەش و رێگەپێدراوەکان جێبەجێدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێم، ژمارەی سوودمەندانی تۆمارکراو بە پێی پارێزگاكان بەمجۆرەی خوارەوەیە:

هەولێر

401,815

سلێمانی

278,630

دهۆک

220,155

بەگشتی

900,600

لەم مانگەدا، زیاتر لە 465,000 سوودمەند موچەیان بە شێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن، لە رێگای تۆڕێکی بەرفراوان كه پێكهاتووە لە نزیکەی 450 ئامێری پارە راکێشان، لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان،  سەرەڕای هەزاران خانەنشین کە لە هەنگاوی تاقیکاری دان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پڕۆژەی هەژماری من ـی لە شوباتی ساڵی 2023 دا راگەیاند، وەک بەشێک لە ستراتیژی کابینەی نۆیەم بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و کەمکردنەوەی پەیوەندی بە پارەی کاش.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی هەژماری من:

-دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن.

-یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.

نزیكەی یەك ملیۆن موچەخۆر خۆیان لە هەژماری من تۆماركردووە

فەرمانبەرانی تۆمار کراو لە هەژماری من به‌ره‌و 100٪ دەچ...

فەرمانبەرانی تۆمار کراو لە هەژماری من به‌ره‌و 100٪ دەچێت