"نەشتەرگەرییەکی دیکەشی بۆ دەکرێت"

هێمن مامەند نەشتەرگەری بۆ کرا و تەندروستی جێگیرە

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

كاتژمێرێك لەمەوبەر، لەنەخۆشخانەی شار نەشتەرگەری بۆ چالاکوان و رۆژنامەنووس هێمن مامەند ئەنجامدرا کە شەوی رابردوو لە سلێمانی تەقەی لێکرا و دوو فیشەکی بەرکەوت.

لەبارەی نەشتەرگەرییەكەوە، سەعدییە عەزیز دایكی هێمن مامەند بە 964ـی وت، “بە نەشتەرگەرییەكە پلاتین بۆ ئانیشكی دەستی هێمنی كوڕم دانراوە، ئەوە وەكو ئامادەكارییەك بۆ بڕیاردان لە نەشتەرگەریی داهاتووی كە پزیشكەكان لە نێوان هەفتەیەك بۆ چوار هەفتەی دیكە بڕیار دەدەن، بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ دەتوانن ساچمەكانی ئانیشكی دەربكەن یان نا، چوار هەفتەی دیكەی پێویستە، ئەوكات پزیشكەكەی نەشتەرگەرییەكی دیكەی بۆ دەكات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، گولـلەکان بە دوو شوێنی جیاوازی كەوتووە، ئەو ساچمەی لە كەمەری دایە، پزیشكەكان دەڵێن پێویست بەدەركردنی ناكات و گرفت دروست ناكات، بەڵام ئەو ساچمەیەی كە لە ئانیشكی دایە ئێسكەكانی ناوەوەی ورد كردووە و مەترسی لەسەر دەستی دروست دەكات.

دایکی هێمن مامەنەد وتیشی، لە بەر سەلامەتی خۆی نەشتەرگەرییەكەی بۆ دواخراوە، چونكە ئێستا ئەو ساچمەیە لەگەڵ خوێن و ئیلتیهاب تێكەڵبووە و ناتوانن بۆی دەربكەن.

باسی لەوەشکرد، گولـلەکان بەرەوە سینگی ئاراستە کراون و راستەوخۆ ویستویانە بیکوژن، بەڵام ئەو لەوكاتەدا كە بینیوینی تەقەکەرەکان بەرەوڕووی دێن، رایكردووە و دەستی بەرزكردووەتەوە، بۆیە گولـلەیەک بەر ئانیشكی كەوتووە.

شەوی رابردوو لەگەڕەكی عەقاری سلێمانی تەقە لە چالاکوان و رۆژنامەنوس هێمن مامەند کرا، دواتر بە برینداری گەیەنرایە نەخۆشخانە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

رۆژنامەنووسێک تەقەی لێكرا

رۆژنامەنووسێک تەقەی لێكرا

 مافی مرۆڤ لەسەر تەقەکەردن لە هێمن مامەند هاتە دەنگ 

 مافی مرۆڤ لەسەر تەقەکەردن لە هێمن مامەند هاتە دەنگ