سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایان بۆ 964:
” ئومێدمان زۆره له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه مامۆستایانى هه‌رێمیش ده‌رماڵه 300 هه‌زارییه‌كه وه‌ربگرن”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، به ئومێده كه له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه ئه‌و زیادكردنه‌ى له ده‌رماڵه‌ى مامۆستایانى عێراق روویداوه، مامۆستایانى هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه و ده‌شڵێت، جارێكی دیكه‌ش ده‌چینه‌وه به‌غدا و به‌ئاسانى واز له‌م بابه‌ته ناهێنین.
رۆژی 25.8.2025، پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای یەكەمی ژمارە 22ی ساڵی 2011ی وەزارەتی پەروەردەی پەسەندكرد، كه ژمارەیەک ئیمتیازی لەخۆگرتووە، له‌وانه‌ش دەرماڵەی پیشەیی مامۆستایانى لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار زیادکرد.
ئه‌حمه‌د سابیر گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به 964ـى راگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غدا زۆر باش بوو، ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌ردانیان كردوون و ئه‌م بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ باسكردوون هاوڕان بۆئه‌وه‌ى زیادكردنه‌كه مامۆستایانى هه‌رێمیش بگرێته‌وه.
وتیشی “له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاى مامۆستایانى عێراق به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ین و ئومێدمان زۆره كه له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێوه ئه‌م زیادكردنه مامۆستایانى هه‌رێمیش بگرێته‌وه”.
باسی له‌وه‌شكرد، ده‌بوایه پێشتر له په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مه بۆ مامۆستایانى هه‌رێمی كوردستان كرابا، به‌ڵام ده‌ڵێت “ئێستا به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌بێت ئه‌م زیادكردنه مامۆستایانى هه‌رێم بگرێته‌وه چونكه ئێستا هه‌موو رێكاره‌كانى تایبه‌ت به موچه و دابینكردنیشی له به‌غدا و یه‌ك سیسته‌م به‌ڕێوه ده‌چێت”.