پرسه‌ى رێزلێنانى بۆ داندرا

به‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت خوێندكاره‌كه‌ى کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان به‌ خاك سپێردرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وەزارەتی بەرگری عێراق دیمه‌نى ئه‌و مه‌راسیمه‌ى بڵاوكردوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ بۆ به‌خاكسپاردنى ئه‌و خوێندكاره‌ى رێكخستووه‌ كه‌ دوێنێ له‌ کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان، لە کاتی راھێنانی تەقەمەنی گیانى له‌ده‌ستدابوو.

ئەمڕۆ لە مه‌راسیمێكى تایبه‌تدا ته‌رمى خوێندكاره‌كه‌ به‌خاك سپێردرا و له‌ نەخۆشخانەی سەربازی ئەلحوسێنیش له‌ به‌غدا پرسەیەکی سەربازیی رێزلێنانى بۆ به‌ڕێوه‌چوو.

دوێنێ، وەزارەتى بەرگرى عێراق بڵاویکردەوە، كه‌ لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە کاتی راھێنانی تەقەمەنی لە کۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان، خوێندکارێکی سەربازی گیانی لەدەستدا و سێ خوێندکاری دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە کاتی جێبەجێکردنی یەکێک لە راھێنانەکانی تەقەمەنی بۆ خوێندکارانی خولی 89ـی کۆلێژەکە روویداوە و بەھۆی تەقینەوەی تەقەمەنییەکى جەنگی، چوار خوێندکار برینداربوون.

به‌مه‌به‌ستى زانینى هۆکار و وردەکارییەکانى رووداوەکە، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌ستى به‌ لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەى رووداوى لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و هەر کەمتەرخەمییەکیش هەبووبێت سزاى خۆى وەردەگرێت.