کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک - وێنە: 964
%87 خێزانەکان خۆیان تۆماركردووه
خۆتۆمارکردنی بەلاش نەما فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەش بوو بە پارە
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2.9.2025، كۆتایی به پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی خۆتۆماركردن ئه‌لیكترۆنی بۆ پسوڵه‌ی خۆراك هات و چیتر واده‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه، ئەوەی رۆشت بێبەرامبەر بوو له‌مه‌ودواش بۆ هه‌ر كارێك پێویسته بڕه پاره‌یه‌ك بدرێ.
تائێستاش، %87 هاوڵاتییان لە پارێزگاکە ناوی خۆیان له سیسته‌مه‌كه تۆمار كردووه.
سیامه‌ند قادر، به‌رێوه‌به‌ری رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر، به 964ـی وت، ئیتر واده‌ی خۆتۆماركردن بۆ فۆرمی خۆراك درێژ ناكرێته‌وه و له به‌یانیه‌وه، هاوڵاتییان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانی خۆیان بكه‌ن و ئه‌وانه‌شی خۆیان تۆمار نه‌كردبێت بۆ هەر خێزانێك پێویسته 10 هه‌زار دینار بدات.
ئێستا پڕۆسەکە کراوەیە، هاوڵاتییان ئێستا ده‌توانن ناو زیاد یان كه‌م بكه‌ن، یان ئه‌وانه‌ی تازه هاوسه‌رگیریان كردووه ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی تۆماركردنی پسوڵه‌ی نوێ بكه‌ن، بۆ هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بێت هاوڵاتی بڕی 10 هه‌زار دینار بده‌ن به‌شێوه‌ی ئه‌لیكتڕۆنی.
له سێی حوزه‌یرانی 2025وه، سیسته‌می خۆتۆماركردنی ئه‌لیكتڕۆنی بۆ پسوڵه‌ی خۆڕاك كاراكرا و ئه‌مرؤش دووی ئه‌یلول خۆتۆماركردن به شێوه‌ی خۆرایی داخرا و %87 هاوڵاتیان ناوی خۆیان له سیسته‌مه‌كه تۆمار كردووه، له‌مه‌ودواش ده‌بێت بۆ هه‌ر خۆتۆماركردنێك پاره بدرێت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا