خانەنشینانی سلێمانی

لە بەیانی زوەوە لە سەرەی موچەدا وەستاون بەو تەمەنە زۆرەوە

 964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هێشتا دنیا تاریک و لێڵ بووە موچەخۆرانی خانەنشینی چوونەتە بەردەم بانکەکان لە سلێمانی و لە چاوەڕوانی موچەکانیان و دەڵێن ئەوەندە دوا کەوتووە دەیدەنەوە بە قەرزدا.

یەکێک لەو خانەنشینانە بۆ 964 وتی، لە نەخۆشخانەوە لە کاتژمێر شەشەوە هاتووەتە بەردەم بانکەکە بۆ ئەوەی موچە وەرگرێت ئەگەر خەڵک لەبەر بێپارەیی نەبێت بەو شەوە نایەت.

مام حاجیەکیش دەڵێت، قەرزیان لە دوکاندار کردووە و دەبێت قەرزەکەی بۆ بگەڕێننەوە.

بە پێی لیستی موچەی مانگی شەش کە دوێنێ وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکەم رۆژی دابەشکردنی موچەیە و خانەنشینان و چەند شوێنێکی دیکە وەریدەگرن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە بەردەم بانکی مەڵکەندی خانەنشینان لە سەرەی موچەدان

لە بەردەم بانکی مەڵکەندی خانەنشینان لە سەرەی موچەدان