نه‌وازد شێخ كامیل وه‌ڵامى ده‌داته‌وه
بۆچی تاوه‌كو ئێستا به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی گه‌نمى جوتیارانى هەرێمی نه‌ناردووه ؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مساڵ ته‌واوى گه‌نمى حوتیارانى هه‌رێم كه عێراق بۆی دیاریكردوو راده‌ستى سایبۆكان كراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی ئه‌م گه‌نمه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردراوه، به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى بازرگان‌یش هۆكاره‌كه‌ى بۆ 964 ئاشكرا ده‌كات.
ساڵى 2024 حكومه‌تى عێراق 700 هه‌زار تۆن گه‌نمى جوتیارانى له هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرت، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ 2025 بڕه‌كه‌ى بۆ 400 هه‌زار تۆن گه‌نم كه‌مى كردووه‌ته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم، بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات كه هۆكارى دواكه‌وتنى پاره‌ى گه‌نمه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌وان ئه‌مساڵ به دره‌نگه‌وه پڕۆسه‌ى راده‌ستكردنى گه‌نمیان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
وتیشی “به‌م زووانه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراقه‌وه بڕێكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم بۆ جوتیارانى عێراق خه‌رج ده‌كرێت و به‌شێكی بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێردرێت”.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 تاوه‌كو ئێستا به‌غدا سێ وەجبە پارەی بەسەر جوتیارانی ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق دابەشکردووە.
پێشتر وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم هۆكاره‌كانى عێراقی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم ئاشكرا كردووه كه بریتین له:
– کێشەی بودجە و میزانیە لە عێراق بە شێوەیەکی گشتی و مانەوەی پارەی شایستەی جوتیاران کە بریتیە لە 803 ملیار دینار کە تاوەکو ئێستا سەرف نەکراوە بۆ جوتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان .
– کێشەی گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و مەترسیەکان و ئاماژەکانی کەمبونەوەی سەرچاوەکانی ئاو و دیاردەی وشکەساڵی و بە بیابانبوونی بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوەراست و خواروی عێراق.
– بابەتی کێشەی مانەوەی گەنمی وەرگیراوە لە سایلۆکانی حکومەتی عێراقی و توانای خەزنی گەنم لە سایلۆکان کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شه‌ش ملیۆن تۆن گەنم وەرگیراوەتەوە .