نە میوان بێنە و نە داوەتیان بكە

زانکۆی سەڵاحەدین بڕیاری نوێی دەركرد

964+

محەمەد فاتیح

زانکۆی سەڵاحەدین، بڕیاری نوێی دەركرد و رێگا نادات بە هاتنی میوان و هاوڕێ‌، داوەتكردن و چوونە چێشتخانەشی قەدەغەكردووە.

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بە 964ـی وت،  کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، لە رێگای نووسراوێکی فەرمی رۆژی دووشەممە سەرجەم کۆلێژەکانی ئاگادارکردووەتەوە، كه سەردانیکردنی میوان و هاوڕێ جگە لەو خوێندكارانەی لە پرۆسەی نووسینن، هیچ کەسێک بۆی نییە بچێتە هۆڵی گفتوگۆی زانستی ماستەر و دکتۆرا  .

روونیشیكردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دارایی، داوەتکردن و چوونە چێشتخانە قەدەغەیە.

لە 7ـی 9 دەوامی زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکاتەوە

لە 7ـی 9 دەوامی زانکۆی سەڵاحەدین دەستپێدەکاتەوە