زیاتر لە 60 جۆری لە فێستیڤاڵ نمایش کراون

ترێی رواندز دەرجە یەکە بەڵام جوتیاران کێشەی ساغ بوونەوەیان هەیە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە قەزای رواندز فێستیڤاڵی ترێ بە بەژداری زیاتر لە 30 جوتیار بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە 60 ترێی جۆراوجۆری ناوچەکە نمایش کراون.

ئیبراهیم کەریم جوتیارێکی رواندزە و بۆ 964 دەڵێت، لە سنووری رواندز ترێیەکی زۆر باشمان هەیە بەڵام کێشە لەوەیە ساڵانە بەرهەمەکانمان ساغ نابێتەوە، دواکارین کارگەریەکی دروست کردنی شەربەت لە ناوچەکەمان بکرێتەوە.

مستەفا حاجی، جوتیارێکی ترە و بە ترێی رەشمیری بەژدارە، دەڵێت، ئەم جۆری ترێیە دەنکی گەورەیە و مانەوەی باشە بۆ مێوژیش دەبێت.

لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 18 هەزار دۆنم زەوی کراوە بە رەز، تەنها لە سنووری قەزای رواندز 600 باخی ترێ هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

حەوت جۆر ترێی نوێ لە فێستێڤاڵەكەی عەنكاوە نمایش كرا

حەوت جۆر ترێی نوێ لە فێستێڤاڵەكەی عەنكاوە نمایش كرا