خشتەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی کەرکوک گۆڕانکاری بەسەرداهات - وێنە؛ ئەرشیفی 964
لە سلێمانى
11 بۆ 12 هەزار؛ نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدەیە بۆ مانگى ئاب
964+
وریا فەتاح
لە مانگى ئاب، مۆلیدە ئەهلییەکانى سلیمانى، نزیکەى 300 کاتژمێر کاریان کردووە و نرخى هەرئەمپێرێک لە نێوان 11 بۆ 12 هەزار دینار دیاریکراوە.
کارەباى سلێمانى بڵاوى کردەوە،دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب له نێوان (11,000) بۆ (12,000) دیناره.
ئاشکراشى کردووە، موەلیدەکان لە نێوان (275 بۆ 300) کاتژمێر کاریان کردوە.
سەبات بەو گەڕەكانەی كە چوونەتە ناو پرۆژەی_رووناكی و كۆتایی كارەبایان بۆ بە بیست و چوار كاتژمێری، پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
روونیشى کردووەتەوە، كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چووەتە ناو پرۆژەی رووناكی كارەبایان بوە بە 24 كاتژمێری و 602 موەلید كوژاوەتەوە .