پۆلیسی سلێمانی:
بەتۆمەتی دزیكردن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
964+
ژێوار خدر
دوو تۆمەتبار كه چهند ماتۆڕسکیلێكیان دزیبوو لە سلێمانی دەستگیرکران و یەکێکیان پێشینەی تاوانی هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی چەندین سکاڵا لەلایەن هاوڵاتیانەوە، مهفرهزهكانی نوسینگهی بهكرهجۆی سهر به بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانی سلێمانی، دهستیان به لێکۆڵینەوە و بهدواداچوون کرد و بە هاوکاری نوسینگەی کوردسات توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن.
دەشڵێت، هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بە فەرمانی دادوەر و بەپێی مادەی 446ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون، لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە و یەکێک لە تۆمەتبارەکان چەندین فەرمانی گرتنی دیکەی ھەیە.