کەسێکی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر ویستی هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان بڕفێنی، دەستگیر کرا - وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد
کەسێکی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر ویستی هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان بڕفێنێ
964+
شۆڕش قادری
کەسێکی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر ویستی هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان بڕفێنی، پۆلیس دۆزییەوە و دەستگیری کرد.
“دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد لەدژی كەسێك كە بەوتەی سكاڵاكار دوای كەوتووە و ویستویەتی بیڕفێنێت، مەفرەزەکانی بنكە پۆلیسی دەربەندیخان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت”، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵێت.
ئاماژە بەوەشکراوە لە لێكۆلینەوەكاندا دەرکەوتووە کە تۆمەتبار بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە و پێشتریش لەسەر ئەو تاوانە سزا دراوە.
لەئێستادا تۆمەتبار بەناوی ( أ، ح، ح ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (432 ، 267 ، ماددەی 30 لەیاسای ماددە هۆشبەرەكان) دەستگیركراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی دەربەندیخانەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .