پڕۆژەیەکى کەلار

ئاگر لە ژمارەیەک کابینەى شوێنى مانەوەى کرێکاران کەوتەوە

+964

میلاد جەلال _ کەلار

بەیانى ئەمڕۆ، ئاگر لە ژمارەیەک کابینەی شوێنی مانەوەی کرێکارەکانی یەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبونەکانى دەروازەی قەزای کەلار کەوتەوە.

تیمەکانى بەرگرى شارستانى کەلار، بەزوویى گەشتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندەوە، بەڵام کابینەکان بەتەواوەتى سووتان و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە، بەڵام کەلوپەلى کرێکاران و ژمارەى مۆبایل و پێداویستییەکانیان سووتان.

تائێستا نازانرێت هۆکارى ئاگرەکە چى بووە، بەڵام گومانەکان بەو ئاراستەیەن بەهۆى شۆرتى کارەبا، روویدابێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوای نزیکەی پێنج رۆژ ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا

دوای نزیکەی پێنج رۆژ ئاگرەکەی پێنجوێن کۆنتڕۆڵکرا