گەرمیان دەکوڵێت و سلێمانى لە هەولێر گەرمترە

گەرما هاتەوە؛ پلەکان بەرز دەبنەوە

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى چەند رۆژێک بوو پلەکانى گەرما هەر روویان لە دابەزین بوو، بەڵام ئەمڕۆ و سبەینێ بەرز دەبنەوە و لەگەرمیان دەگات بە 46 پلەى سیلیزە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، بەگشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانى گەرماش 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە.

بۆ سبەینێ سێشەممە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبیت، بەڵام پلەکانى گەرما بەهەمان شێوە 1 تا 2 پلەى سیلیزى بەرز دەبنەوە.

پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ سێشەممە:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی

سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە